شێخ عەلی حاتەم سەرۆک هۆزەکانی دلێمو كهسایهتى دیارى سوننهكان، لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "سودانی پیاوی چاکە، بەڕێزە، بەڵام دەسەڵاتی نییە، عێراق چەند سەرێكى گەورە هەیە بەڕێوەی دەبەن، بۆیە سەرۆک وەزیران هەموو شتێکى لەدەستدانییەو ئەمەش وڵاتەکەی وێرانکردوە".
ئاوێنە: شێخ عەلی حاتەم سەرۆک هۆزەکانی دلێم لهو دیدارهدا ڕایگهیاند، "لەپرسى ئابوریدا چەند سیاسەتێكى جیاواز لەعێراق هەیە، ڕوبەڕوی سزای کردوینەتەوە، چەک لەدەستی چەند دەسەڵاتێكى جیاوازدایە، ئەمانە وڵات لاواز دەکەن، ئێستا ئێمە سەرچاوەی ئابوریمان نییە جگە لەنەوت، فەرموو ئەوە دۆخەکەمانە".
دهشڵێت:"سوننە پێکهاتەیەکی زوڵم لێکراوەو مافەکانمان پێنەدراوە، بەتێکدەرو تیرۆریستو جوداخوازیش ناومان دەهێنن".
ڕاشیگەیاندوە، "لەسەردەمی هەردوو ئیدارەی ئۆباماو جۆ بایدن، عێراق دۆخی زۆر خراپ بوو، میلیشیا زۆربونو گەشەیانکرد، گەندەڵی زۆربونو گەشەیکرد، وڵاتەکەیان وێرانکردوە".
لەبارەی ڕۆڵی ئیدارەكهى ترهمپ لەناوچەکەو دوبارەبونەوەی سیناریۆکانی لوبنانو یەمەن، دەڵێت، "ئێستا عێراق ڕژێمی پێشوو پاشماوەکانی تێپەڕاندوە، داعش نەماوە، بەرگریی لەداگیرکاریی ئەمریکا ئەوە بیرکردنەوەیەکی نالۆژیکە لەڕێگەی چەکی میلیشیاوە پێویستە چەکەکان ڕادەستی دەوڵەت بکەنو بەلۆژیکو دیپلۆماسی مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا بکەین".
ئهوهشى وت، "ئێمە ئێستا دەستوەردان لەسیاسەت ناکەینو کێشە بۆ وڵاتانی دراوسێ دروستناکەینو کێشە بۆ ئەمریکا دروستناکەین، بەڵام، دەستدرێژیی لەکەس قبوڵناکەین، لەوەش تێدەگەین ئەم وڵاتە هەمووی هی ئێمە نییە، لەبارەی ئەحمەد شەرعیشهوه، ئەگەر بێتە ئەنبار پێشوازیی لێدەکەین".
سهبارهت بهلێدوانێکی سودانیش کە وتبوی دان بەدەوڵەتی ئیسرائیل نانێین، شێخ دەڵێت، "ئیسرائیل ئێستا لەسەر داپێدانانی عێراق وەستاوە؟ ئەم قسانە بەتاڵن، پێویستە لەدرۆو خەیاڵ دوربکەینەوە، ئیسرائیل دروستبوەو هێزەو واقیعە کۆتاییهاتوە ئەوە، هەموو جیهان دانی پێداناوە، عێراق نەبێت، ئەمە هەموی لێدوانی بەتاڵن بۆ هەڵبژاردن، دوای هەڵبژاردن، یەکەم کەس دەچن بۆ ئیسرائیلو پەیوەندیان لەگەڵ دروستدەکەن".
لەبارەی کۆبونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدریش شێخ عهلى وتى، "ئێمە لەگەڵ عەمامەدارەکان کۆنابینەوە، ئەوان منداڵەکانی ئێمەیان کوشتو تەرمەکانیشمان بەپارە وەرگرتەوە، ئهگهرنا فڕێیان دەدانه ئاوهڕۆكانهوه".