2025-06-05   185     
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێ و دۆخی كەشوهەوای جەژنیشی بڵاوكردەوە.
ئاوێنە: سبەینێ هەینی، کە یەکەم رۆژی جەژنە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عیراقیش، رۆژی شەممە و یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت.
ئەويش هاتووە، رۆژی دووشەممە و کۆتا رۆژی جەژن، ئاسمانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە.
بەرترزین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ هەینی:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی