بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هێلەکانی ئینتەرنێت لە ئێران ڕاگیرا
  2025-06-13       199       

وەزارەتی گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری ئێران بڵاوی کردەوە، بەهۆی بارودۆخی تایبەتی وڵاتەکە هێڵی ئینتەرنێت ڕادەگیڕێت، دەشڵێن: لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکرێنەوە.

ئاوێنە: ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری ئێران لەبارەری ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، خەڵکی وڵاتەکە ئاگادار دەکەینەوە بە هۆی بارودۆخی تایبەتی وڵاتەکە تا ماوەیەکی دیاریکراو هێلی ئینتەرنێت ڕادەگیڕێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاتێک دۆخی وڵاتەکە ئاسایی بوویەوە ئەوا هێلەکانی ئینتەرنێت دەکرینەوە.

جێگای ئاماژەیە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە ڕێگەی دەیان مووشەك و فڕۆکەی جەنگییەوە هێرشی كردە سەر ئێران، لە ئەنجامدا زیاد لە ١٠ بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازیی و زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتەی كوژران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×