نەتانیاهۆ: ئەگەر ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم ئیسرائیل لەناودەبات
  2025-06-13       267       

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: لە كۆتایی مانگی نیسان پلانی هێرشكردنە سەر ئێرانیان داڕشتوە و ئەمڕۆ بەئاگاداری واشنتۆن جێبەجێیان كردوە، دەشڵێت: ئەگەر ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆم ئیسرائیل لەناودەبات.

ئاوێنە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: دوابەدوای بەئامانج گرتنی حەسەن نەسروڵا، شكاندنی بەرەی ئێران لە ناوچەكە، تاران هەنگاوەكانی بۆ پەرەپێدان و بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم خێراتركرد، بۆیە لە كۆتایی مانگی نیسان پلانی هێرشكردنە سەر ئێرانیان داڕشتوە.

وتیشی: بۆ ئەنجامدانی هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، پێشتر كۆشكی سپییان ئاگادار كردوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، نازانێت كەی ئۆپراسیۆنەكانیان بۆسەر ئێران رادەیگرن.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند: هێرشەكانیان بۆسەر ئێران گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستدەكەن و ئەگەر ئێران ببێت بە خاوەنی چەكی ئەتۆم بەدڵنیاییەوە ئیسرائیل لەناودەبات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×