ئێران: ئیسرائیل هێرشی كردە سەر چوار پێگەی سەربازی لە تەبرێز
  2025-06-14       210       

بەرپرسێكی ئێرانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل هێرشی كردۆتەوە سەر چوارپێگەی سەربازی لە دەوروبەری تەبرێز لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات.

ئاوێنە: بەڕێوەبەری ئیدارەدانی قەیران لە پارێزگای ئازەربایجان رایگەیاند، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە سوپای ئیسرائیل هێرشی كردۆتە سەر چوار پێگەی سەربازی لە دەوروبەری تەبرێز.

دوێنێش ئیسرائیل نۆ پێگەی لە تەبرێز و یەك پێگەی لە مەراغە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات بۆردومان كرد و بەپێی میدیای ئێران لەو هێرشانەدا 18 كەس كوژراون و 35 كەسی دیكەش برینداربون.

هەر ئەمڕۆ راگەیاندنی پاڵاوگەی تەبرێز، لە راگەیەندراوێكدا ئەو هەواڵانەی رەتكردونەتەوە كە باس لەوە دەكەن هێرشكراوەتە سەر پاڵاوگەكەو وتوشیەتی، هیچ هێرشێك یان زیانێك بەر پاڵاوگەكە نەكەوتوەو پرۆسەی بەرهەمهێنان بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×