بەپێی میدیای ئیسرائیل، سوپای ئەو وڵاتە جارێكی دیكە بۆردومانی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی كردۆتەوەو سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، رێگای ئێران لەبەردەمماندا كراوەیە.
ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دەست دەکەنەوە بە هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی تاران و، لە ئێستادا رێگای ئێران لەبەردەمماندا کراوەیە.
هەروەها رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە: سوپای ئیسرائیل هێرشی کردوەتەوە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و فوردۆ.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوەكردوە:هێرشی وردمان لە تاران ئەنجامداوە کە گرنگی ئۆپەراسیۆنی هەبوەو هێرشمان کردوەتە سەر سەدان ئامانج، لەنێویاندا پێگەكانی بەرگریی ئاسمانی.
پێشتریش سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە زنجیرەیەک هێرشی شەوانەدا لە ناوچەی تاران، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی کردۆتە ئامانج.