سەرۆکى ئەمەریکا لوتکەى G7ـى بەجێهێشت و لە کەنەداوە بەرەو ئەمەریکا گەڕایەوە و رایگەیاند, "بابەتەکە ئاگربەست نییە و زۆر لەوە گەورەترە"
ئاوێنە: لە ئێستادا سەرۆکى ئەمەریکا گەڕاوەتەوە کۆشکى سپى و بڕیارە لەگەڵ ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمەریکا کۆببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ, ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوەى بۆ واشنتۆن هیچ پەیوەندییەکى بە راگەیاندنى ئاگربەستەوە نییە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل، وەک ماکرۆن ئاماژەى بۆ کردووە، چونکە، "ماکرۆن هەمیشە هەڵەیە و بۆ بابەتێکى زۆر گەورەتر لە ئاگربەست گەڕاومەتەوە بۆ ئەمەریکا."