سوپای ئیسرائیل: شەوی رابردو دەیان پێگەی سەربازیمان لە ئێران كردنە ئامانج
  2025-06-20       177       

سوپای ئیسرائیل راگەیاند، شەوی رابردو دەیان پێگەیان لە ئێران كردونەتە ئامانج لەنێویشیاندا بۆردومانكردنی چەند پێگەیەكی پیشەسازی سەربازی بۆ بەرهەمێهانی موشەك و هەروەها بارەگای دامەزراوەی توێژینەوەو پەرەپێدانی پڕۆژەی چەكی ئەتۆمی ئێرانی.

ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەو هێرشانە لەڕێگەی زیاتر لە 60 فڕۆكەی جەنگی كە دەیان ئامانجی سەربازییان لە ئێران بۆردومان كردون، ئەنجام دراون.

یەكێك لە ئامانجەكانی هێرشەكانی دوێنێ شەویان بەپێی راگەیەندراوەكەی سوپای ئیسرائیل ژمارەیەك پێگەی پیشەسازی بوە بۆ بەرهەمهێنانی موشەك لەناو تاران.

هەروەها ئامانجێكی دیكەی بۆردومانەكانی شەوی رابردوی ئیسرائیل وەك سوپای ئەو وڵاتە ئاماژەی پێداوە كردنە ئامانجی بارەگای فەرماندەیی سپاند بوە كە تایبەتمەندە بە توێژینەوەو پەەرپێدانی تەكنەلۆژیا و ئامڕازە پێشكەوتوەكانی جەنگ كە لە ساڵی 2011 لەلایەن فەخری زادە، دامەزرێنەری پڕۆژەی چەكی ئەتۆمی ئێرانییەوە، بونیادنراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×