بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند، ئێران ٢٨ هەزار مووشەکی هەیە و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
ئاوێنە: بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شوێنی بۆردوومانەکەی ئێرانی کە حەیفا کرد و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، ئێران ٢٨ هەزار مووشەکی هەیە و هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئێران نادەین ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئێران بە ٢٠ مووشەک بۆردوومانی حەیفا و تەلئەڤیڤی ئیسرائیلی کرد و بەپێی ڕاگەیاندراوی تەندروستی ئیسرائیل، بەهۆی هێرشەکەوە ١٧ کەس بریندار بوون و برینی سێیانیان سەختە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە، لە ١٣ـی حوزەیران، ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگیی و مووشەک هێرشی کردەسەر ناوەندە سەربازیی و ئەتۆمییەکانی ئێران و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ زانای ئەتۆمی و فەرماندەی باڵای سەربازیی کوژران، دوای ئەوەش ئێران هێرشی مووشەکی بۆسەر ئێران دەستپێکرد و ماوەی هەشت ڕۆژە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر یەکدی.