بانکی گۆڵدمان ساکس بڵاوی کردووەتەوە، مەترسییەکان لەسەر دابینکردنی وزەی جیهانی لە ئارادایە ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر گەرووی هورمز دابخرێت، ئەوە نرخی نەوت و غازی سروشتی بەرز دەبێتەوە.
ئاوێنە: بانکی گۆڵدمان ساکس، پێشبینی کردووە ئەگەر هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمز بۆ نیوە کەم بکرێتەوە، ئەوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت دەگاتە 110 دۆلار.
بانکەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە "دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەکرێت نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2025دا بە تێکڕا، 95 دۆلار سەقامگیر بێت."
دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، نرخی نەوتی خاو کەمێک بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.
گۆڵدمان ساکس ئاماژەی بەوەش دا، بازاڕەکانی پێشبینیکردن دەڵێن: ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بە ڕێژەی 52%ـە.