كۆمسیۆن دەست دەكات بە وردبینیكردنی ناوی كاندیدەكان
  2025-06-27       402       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: "وردبینی لە لیستی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێكردووە."

ئاوێنە: جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پاش ئەوەی دوێنێ 26ی 6ی 2025، وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەواو بوو، كۆمسیۆن دەستی بە وردبینیكردن لە ناوی ئەو كاندیدانەدا كردووە كە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەدا پێشكەش كراون".

وتیشی"پڕۆسەی وردبینی لە ناوی كاندیدان پڕۆسەیەكی گرنگە و پێویستی بە كاتێكی زۆرە، چونكە ژمارەی ناوی ئەو كاندیدانەی پێشكەشی كۆمسیۆن كراون زۆرن".

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×