زۆربه‌ی سه‌ركرده باڵاكانی عێراق له‌سه‌ر پارێزگای به‌غدا خۆیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندید كردووه و کە دیاریترینیان سودانی و مالیکی و حەلبوسی و مەشهەدانی و هادی عامرییە و چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه "سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نهێنن".
ئاوێنە: میدیا عێراقییه‌كان ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده سیاسییانه‌یان بڵاوكرده‌وه كه‌له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا و له‌سه‌ر پارێزگای به‌غدا خۆیان بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندید كردووه.
دیارترین كاندیده‌كانی ژماره یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی به‌غدای پایته‌خت بریتین له:
ـ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان.
ـ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دوم.
ـ نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا.
ـ هادی عامری، ئەمینداری رێکخراوی بەدر.
ـ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری و ده‌ستپێشخه‌ری.
ـ موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ئه‌ساس.
ـ مه‌حمود ئه‌لقه‌یسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم.
ـ نه‌عیم ئه‌لعه‌بودی، سه‌رۆكی لیستی سادقون.
ـ عه‌مار مو‌سا ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
هەروەها له 325 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، به‌غدا 71 كورسیی هه‌یه كه 69ی كورسیی گشتی و 2ی كۆتای كریستیان و "سابیئه‌ی مه‌ندائییه".
لەوبارەیەوە كازم ئه‌لسه‌یادی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق سه‌باره‌ت به گرنگیدانی سه‌ركرده باڵاكان بە به‌غدا رایگه‌یاند "به‌غدا 69 كورسی گشتی هه‌یه كه هاوتایه له‌گه‌ڵ پێنج پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشوور و به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌ركرده و لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانیان له‌و شاره چڕكردووه‌ته‌وه".
ئەوەیش لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رگای تۆماركردنی ناوی كاندیده‌كانی داخست و ره‌تیكرده‌وه جارێكی دیکە ئه‌و ماوه‌یه درێژبكاته‌وه.