وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: پلانێك دادەنێین كە ئێران نەتوانێت ببێتەوە هەڕەشە لە سەر وڵاتەكەمان
  2025-07-04       315       

یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، خەریكی دانانی پلانێكی جێبەجێكردنن كە دڵنیابن لەوەی ئێران نەتوانێت ئەو توانایانەی بەدەستبهێنێتەوە كە لە جەنگی 12 رۆژەی نێوان هەردو وڵاتدا لەدەستی داون و هەڕەشە لە ئیسرائیل بكاتەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی ئیسرائیل، یسرائیل كاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەو قسانەی لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی سوپای وڵاتەكەی كردون.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی كردۆتەوە كە سوپای ئیسرائیل دەبێت لەڕوی هەواڵگریی و ئۆپەراسیۆنیشەوە، توانای تەواوەتی هەبێت بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە باڵادەستبونی بەسەر ئاسماندا بكات و رێگر بێت لەوە ئێران تواناكانی پێشوی خۆی بەدەستبهێنێتەوە.

دوێنێ میدیای حكومەتی ئیسرائیل بەبێ ناوهێنانی هیچ سەرچاوەیەك ئاماژەی بەوەدا كە ئیسرائیل لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئەمریكا بۆ دانانی پلانێكی جێبەجێكردن لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كە پلانەكە هاوشێوەی لێكتێگەیشتنی ئەمریكاو ئیسرائیلە لەبارەی ئاگربەستەكەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی لوبنانەوە.

رێككەوتنی ئاگربەستەكەی لوبنان رێگە بە ئیسرائیل دەدات لە حاڵەتی دەستنیشانكردنی بونی هەر هەڕەشەیەك لەلایەن حزبوڵاوە، دەستوەردانی سەربازی بكات.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×