ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 2% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ پێشهاته نوێیه‌كان كرد سه‌باره‌ت به باجه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك+ له مانگی (ئاب/8)دا كه به‌رزتره له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 21 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 69 دۆلار و 37 سه‌نت. هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 24 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 67 دۆلار و 69 سه‌نت، به‌گشتیش هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وت له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا 2%ی به‌هاكه‌یان له‌ده‌ستداوه.
باجه‌كانی تره‌مپ نادڵنیایی بازاڕ و نیگه‌رانییه‌كانی له‌سه‌ر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر ئابوری جیهانی و له ئه‌نجامدا خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك ئاماژه هه‌ن كه خواستی ئێستا به‌هێزی ماوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری نه‌وته له جیهاندا، كه پاڵپشتی نرخه‌كانی كردوه.
له ڕوی دابینكردنی نه‌وته‌وه، ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) و هاوپه‌یمانه‌كانی ناسراو به ئۆپێك+، ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردو ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به ڕێژه‌ی 548 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا له مانگی (ئاب/8)دا، كه زیاتره له‌و 411 هه‌زار زیادكردنه‌ی له سێ مانگی ڕابردودا جێبه‌جێیان كردبو.