هێرشە درۆنییەكانی سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم نرخی نەوت بەرز دەكەنەوە
  2025-07-18     

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوەوە. بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك كە لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە  69 دۆلار و  78 سەنت و هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە  67 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز لەبەر دو هۆكارە، یەكەمیان ئەوەیە كە یەكێتی ئەوروپا گەیشتۆتە رێككەوتن لەبارەی سەپاندنی یەك گورز سزای نوێ بەسەر روسیادا بەهۆی شەڕی ئۆكرانیاوە لەگەڵ گرتنەبەری چەند رێكارێك لە دژی كەرتی نەوتی و وزەی روسیا.

ئاژانسەكە، ئەو هێرشە درۆنیانەشی كە چەند رۆژێكە دەكرێنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بە هۆكارێكی دیكەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت ناوبردوە.

دو بەرپرس لە كەرتی وزە بە ئاژانسەكەیان وتوە، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لە نزیكەی 280 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەوە بۆ نزیكەی 140 هەزار بۆ 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە دابەزیوە.

ئەو بەرپرسانە هێمایان بۆ ئەوە كردوە كە رەنگە گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران لەپشت هێرشە درۆنییەكانەوە بن، لەكاتێكدا تاوەكو ئێستا هیچ گروپێك بەرپرسیارێتی هێرشەكانی لە ئەستۆ نەگرتوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×