دوای بەرزبوونەوەکەی دوێنی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا دابەزی.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 3365 دۆلار دابەزی ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 3438 دۆلار.
نرخی ئەمڕۆی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 563 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 657 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 753 هەزار دینار