دوای گفتوگۆ و پێداچوونەوە، بە زۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران، پڕۆژە یاسای سڕینەوەی چوار سفری سەردراوی نیشتمانی وڵاتەکەی پەسەند کرد.
ئاوێنە: فاتمە موهاجرانی، وتەبێژی حکومەت، سەبارەت بە پرسی سڕینەوەی چوار سفر لە دراوەکەیان ڕایگەیاند: ” بابەتی سڕینەوەی چوار سفر لە دراوی نیشتمانی لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکرا.”
موهاجرانی وتیشی: “لەسەر ئەم بنەمایە، ئەم بابەتە لە کاتی جێبەجێکردندا بۆ خەڵک ڕوون دەکرێتەوە، و بۆ ماوەیەک دوو دراو بەکاردەهێنین تا جێبەجێکردنەکە تەواو دەبێت.”
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد؛ ئەم پرسە لە ساڵی ٢٠٠٨وە دەستیپێکردووە و لەگفتوگۆکانی نێوان حکومەت و پەرلەماندا چەندین جار باسی لێوەکراوە.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە؛ لەکۆبوونەوەکانی داهاتوودا وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە دەخرێتەڕوو.