نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌مه‌ش دوای دابه‌زینی به‌رچاوی له خولی پێشودا، له‌كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌رنجیان خسته سه‌ر داتای هه‌ڵاوسانی ئه‌مریكا كه ده‌توانێت تێڕوانینێك بۆ ڕێڕه‌وی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی سود له‌لایه‌ن بانكی یه‌ده‌گی فیدراڵیه‌وه دابین بكات.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی زێڕی سپۆت به ڕێژه‌ی 0.2% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 3,350.03 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، له كاتێكدا نرخی ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكا به 3,402.80 دۆلار جێگیر بو.
دوێنێ نرخی زێڕ به‌ڕێژه‌ی 1.6% دابه‌زی، گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانیش به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 2% دابه‌زین دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه باج به‌سه‌ر زێڕی هاورده‌كراودا ناسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش گرژییه‌كانی بازاڕه‌كانی كه‌مكرده‌وه.
ئێستا هه‌مو چاوه‌كان له‌سه‌ر داتاكانی پێوه‌ره‌كانی نرخی به‌كاربه‌رانی ئه‌مریكایه، كه بڕیاره له كاتژمێر 12:30ی به كاتی ئه‌مریكا بڵاوبكرێنه‌وه، ئابوری‌ناسان پێشبینی ده‌كه‌ن له مانگی (ته‌مموز/7)دا پێوه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه به ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبێته‌وه، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ساڵانه بۆ 3% به‌رزبێته‌وه، به‌راورد به ئامانجی بانكی فیدراڵی كه 2٪ بو.
هه‌روه‌ها بازاڕه‌كان كاردانه‌وه‌یه‌كی كه‌میان نیشاندا به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌یاندنی كۆشكی سپی كه تره‌مپ فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی واژۆكردوه كه ڕاگرتنی باجی به‌رز له‌سه‌ر هاورده‌كردنی چین بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژی دیكه درێژده‌كاته‌وه.
له‌نێو كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه‌دا، نرخی یه‌ك ئۆنسه زیو به‌ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 37.81 دۆلار، پلاتینیۆم به‌ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 1334.24 دۆلار و پالادیۆم به‌ڕێژه‌ی 0.7% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 1143.93 دۆلار.