نرخی تمه‌ن له بازاڕه‌كانی ئێران به خێرایی روی له دابه‌زینه و ئه‌مڕۆ گه‌یشته نزمترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه تۆمار كرابێت. ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به گرنگترین هۆكار داده‌نرێت.
ئاوێنە: به‌های تمه‌ن له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زاینی و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، زۆر به خێرایی دابه‌زی و هه‌ر دۆلارێكی گه‌یشته 107 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام دواتر كه دۆناڵد تره‌مپ ده‌رفه‌تی دانوستانی به ئێران دا، به‌هاكه‌ی تا ئاستێك ئاسایی بووه‌وه و به 80 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
به‌های ئه‌و دراوه له ژێر كاریگه‌ریی رووداوه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدا بووه و ئه‌و كاته زۆر به خێرایی دابه‌زی، كه ئیسرائیل له 13ی مانگی حوزه‌یران هێرشی كرده سه‌ر ئێران. به‌های تمه‌ن تا 95 هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك بوو، به‌ڵام دوای جه‌نگ به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 85 هه‌زار تمه‌ن.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ڕه‌شه له ئابووریی ئێران ده‌كات و ئه‌گه‌ری زۆره به‌های تمه‌ن زۆر زیاتر دابه‌زێنێت و قه‌یرانی نوێ بۆ ئابووریی ئێران بهێنێته كایه‌وه، چالاككردنی رێكاری سناپ به‌كه كه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی پێنج كۆ یه‌كی 2015 ئاماژه‌ی پێ كراوه، وڵاتانی ئه‌وروپا تا كۆتایی مانگی ئاب مۆڵه‌تیان به ئێران داوه، رێككه‌وتنێكی نوێ واژوو بكات و واز له سه‌رپێچییه‌كان بهێنێت.
سبه‌ی چوارشه‌ممە بڕیاره ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ هه‌مان پرس كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن لاوازه و پێشبینی ده‌كرێ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بسه‌پێنرێنه‌وه، بۆیه‌ش تمه‌ن رۆژ به رۆژ بێبه‌هاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە نرخی هه‌ر دۆلارێك له 97 هه‌زار تمه‌ن نزیك كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر له كۆتایی مانگه‌وه سزاكان بسه‌پێنرێنه‌وه، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌های دۆلار به خێرایی به‌ره‌و 110 هه‌زار و له درێژخایه‌ندا به‌ره‌و سه‌رووی 150 هه‌زار تمه‌ن بڕوات.