کاتژمێر 12ـی ئەمشەو سیستمی فۆرمی خۆراك دادەخرێت
  2025-08-31     

لە سەعات 12ـی ئەمشەو پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆراك رادەگیرێت. لەم هەفتەیە خزمەتگوزاریی نوێ‌ بەردەست دەبێت و بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی خۆراك پارە وەردەگیرێت.

ئاوێنە: ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە ناوخۆی عێراقدا فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراكیان پڕ كردووەتەوە، گەیشتە 37 ملیۆن كەس، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ‌، چوار ملیۆن و 601 هەزار هاووڵاتیی كورد فۆرمەكەیان پڕ كردووەتەوە.

بە وتەی محەمەد حەنوون، وتەبێژەكەی وەزارەتی بازرگانی، ڕێژەی بەشداریكردن لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 85% كە بەمشێوەیەیە، لە هەولێر 87%، سلێمانی 86%، دهۆك 82% و لە هەڵەبجە لە 89%، بەمەش كۆی ئەو كەسانەی زانیارییەكانیان لە هەرێم نوێ كردووەتەوە زیاتر لە چوار ملیۆن و 601 هەزار هاووڵاتین.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی، لە سەعات 12ـی ئەمشەو ئەو پرۆسەیە رادەوەستێت و دەست دەكرێت بە زیادكردنی فۆرمی خزمەتگوزاریی زیاتر، كە بریتین لە زیادكردنی منداڵ و تۆماری هاوسەرگیری و گواستنەوە و راستكردنەوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×