نرخی نەوت زیاتر دابەزی
  2025-09-05       456       

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لەژێر كاریگەری چاوەڕوانییەكان بۆ زیادبونی خستنەڕوی نەوت و بەرزبونەوەی نەوتی خاوی كۆگاكراو لە ئەمریكا.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەوام بو لە دابەزین، بەشێوەیەك كە لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 89 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 63 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتو رێكخراوی ئۆپیك پڵەس لە كۆبونەوەی خۆیدا بڕیاری زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدات.

هەروەها لەلایەكی دیكە ئاستی نەوتی كۆگاكراو لە ئەمریكا بەرزبۆتەوە.

هەردو هۆكارەكە ترسی ئەوەیان دروستكردوە كە خواست لەسەر نەوت دابەزێت و بەوهۆیەشەوە نرخەكەی روی لە دابەزین كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×