ئەمڕۆ بۆ نرخی زێڕ و نەوت و دۆلار رۆژێکی چارەنووسسازە
  2025-09-17     

بۆ بازاڕەکان ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و جیهان چاوەڕێی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکایە تاوەکو بڕیاری دیاریکردنی رێژەی سوود ئاشکرابکات.

ئاوێنە: کەناڵی بلوومبێرگی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، جیهان چاوی لە جیرۆم پاوڵە تاوەکو رێژەی سوود ئاشکرابکات و، پێشبینی دەکرێت بەهۆی گوشارە بەردەوامەکانی دۆناڵد ترەمپ، بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و کەمبوونەوەی دەرفەتی کار لە ئەمریکا، پاش نۆ مانگ، ئەمڕۆ بانکی فیدراڵی ئەمریکا و ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا رێژەی سوود 25 بۆ 50 خاڵ داببەزێنێت.

هەر لە راپۆرتەکەی بلوومبێرگدا هاتووە، لە ئەگەریی کەمکردنەوەی رێژەی سوود، گەرەنتی نییە کە بانکی فیدراڵی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی درێژ رێژەی سوود بە نزمی بهێڵێتەوە و، نرخی زێڕ، دۆلار، نەوت و زۆرێک لە سێکتەرە ئابوورییەکانی جیهان پەیوەستە بە دیاریکردنی رێژەی سوودی بانکی لە ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواویی پێشبینییەکان بۆ ئەوە دەچن بانکی فیدراڵی رێژەی سوود کەمبکاتەوە، کۆتا جاریش کە بانکی فیدراڵی رێژەی سوودی دابەزاند مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو بوو، بەڵام بەرەنجامەکەی هەڵاوسانێکی کەم و خاوبوونەوەی بازاڕی کار بوو.

مانگی رابردوو، هەڵاوسان لە ئەمریکا گەیشتە 2.9% و بەهای زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکان بەرزبوونەوە و گوشارییان لەسەر بانکی فیدراڵی ئەمریکا دروستکرد کە رێژەی سوود داببەزێنێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×