لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕۆمانی «دەریاس و لاشەکان» بڵاودەکرێتەوە
  2019-01-31       3604       
لە نوسینی: بەختیار عەلی

ـ دەریاسی ستارە خان دوای چەندین ساڵ خوێندنی مێژوو لە خۆرئاوا دەگەڕێتەوە و دەیەوێت لەگەڵ ئەلیاسی برا و دایکیدا ژیانێکی نوێ دەست پێ بکاتەوە. دوای ماوەیەکی کورت لەگەڕانەوەی ئەو، شار دەکەوێتە دۆخێکی نائاساییەوە، بیرۆکەیەکی کاریگەر لە خەیاڵ و بیرکردنەوەی خەڵکیدا سەرهەڵدەدات، بیرۆکەیەک کە دەتوانێت هەموو شتێکی ژیانی مرۆڤەکان بگۆڕێت، بیرۆکەی شۆڕش. لەگەڵ هاتنی ئەم بیرۆکەیەدا  پەیوەندی نێوان دوو براکە وەک هەموو شتەکانی ژیان، گۆڕانکاریی قووڵی بەسەردا دێت. دەریاس کە لە ئەوروپا دکتۆرای لەسەر مێژووی وەهم هێناوە، لە ناکاو ڕووبەڕووی زنجیرەیەک پرسیاری گرنگ و گەورە دەبێتەوە، کە ناچار دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکات.  ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان ئاوڕدانەوەیەکی ئەدەبییە لە ئێستای ژیانی سیاسی و لە ڕابوردووشمان. تێکستێکە خوێنەر دەخاتە بەردەم ئەو پرسیارە : ئایا تۆ وەک مرۆڤ دوای خواست و ویست و ئارەزووە ڕاستەقینەکانی خۆت کەوتوویت، یان تەنیا بەدوای تارماییەکدا دەڕۆیت?. هەموو ئەمانە وەک کارەکانی پێشووی نوسەر، لە فەزایەکی پڕ ڕوداو و پڕ لە چاوەڕوانیدا ڕوودەدەن.  دەریاس و لاشەکان کارێکە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ئێستای ژیانمانەوە هەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×