2025-10-16   1056     
ئا: ئاوێنە
بەرزبونەوەی ورگ یەکێکە لەو کێشانەی کە ھیچ کەسێک حەزی پێناکات بەتایبەتی خانمانیش، ھەربۆیە بۆرزگار بون لەم کێشەیە پێویستە رەچاوی ئەم چەند رێنماییە بکەیت:
١. مەوەستە
پێویستە رۆژانە جوڵەیەکی زۆر بکەیت بەتایبەتی رێکردنء راکردنء مەلەکردنء لێخورینی پاسکیل، ھەمو ئەو جوڵانەی کە ئەبنە ھۆی زیادبونی لێدانی دڵ، چونکە زیادبونی لێدانی دڵ لەھەمان کاتدا ئەبێتە ھۆی سوتانی چەوری لەشء بەتایبەتی ورگ.
٢. پرۆتینات
خواردنی ئەوخۆراکانەی پرۆتینی تێدایە زۆر بەسودە بۆ نەھێشتنی چەوری ئەو ناوچانە، چونکە بەپێی توێژینەوەکان ئەوخانمانەی پرۆتینی زیاتر لەخۆراکەکانیان ھەیە لەشیان زیاتر چەوری ئەسوتێنێ.
٣. سرکە
بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە ئەو کەسانەی رۆژانە دو کەوچکی گەورە سرکە ئەخۆن لەشیان زیاتر چەوری ئەسوتێنێ، چونکە ترشی ئەسیتیک کە لەسرکەدا ھەیە یارمەتی دروستکردنی پرۆتین ئەدات لە لەشدا کە ئەویش ئەبێتە ھۆی سوتانی چەوری.
٤. خەو
پێویستەرۆژانە ٨ کاتژمێر بخەویت چونکە کاتێک نزیکەی ٥ کاتژمێر دەخەویت لەشت چەوری زیاتر خەزن ئەکات، ھەروەھا کاتی خەویش زۆر گرنگە بۆ نمونە پێویستە شەوانە لەھەمانکات بخەویت رۆژیش لەھەمان کات ھەستیت، چونکە کاتێک رۆژێک درەنگ دەخەویتء رۆژێک زو ئەم یاریکردنە بەکاتی خەوھەستان لەخەو ئەبێتە ھۆی دەردانی کۆرتیزۆن کە دواتر ئەبێتەھۆی خەزنکردنی چەوری.
٥. چای سەوز
یەکێکە لەو خواردنەوە بەسودانەی کەئەبێتە چەوری سوتاندن، بۆسود وەرگرتن لەم چایە پێویستە رۆژانە سێ کۆپ بخورێتەوە.
٦. ریشاڵ
پێویستە ھەمو ژەمێکی خواردنت ریشاڵی تێدابێت، چونکە لەلایەکەوە یارمەتی ھەرس دەداتء ناھێڵێت ئاوسانی سک دروست بێت، لەلایەکی ترەوە ھەست بەتێری ئەکەیت بۆماوەیەکی درێژ.