نرخی زێڕ دابەزی
  2025-10-24       4582       

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی راگرتووە و بەرەو دابەزین هەنگاودەنێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک ئۆنسە بە چوار هەزار و 111 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی زێڕ بەشێکیان پەیوەستە بە چاوەڕوانی بۆ بڕیاری بانکی ناوەندی ئەمریکا لەبارەی دابەزاندنی بەهای پشکەکانی لە کۆتایی ئەم مانگە.

نزیکبوونەوەکانی نێوان چین و ئەمریکا و ئەگەرەکانی دەستپێکردنەوەی دانووستانە ئابوورییەکانیان بەشێکی دیکەن لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ لە جیهاندا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×