پاش لێدوانەکەی ترەمپ نرخی زێڕ هاڕەیکرد
  2025-10-31       7680       

پاش لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنیان لەگەڵ چین، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئارەزوودەکات، باج لەسەر پەکین بە رێژەی 10% کەمبکاتەوە.

پێش ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی زێڕ چوار هەزار و 20 دۆلار بوو؛ بەڵام دوای لێدوانەکە نرخی ئەو کانزا زەردە لەناکاو رووی لە دابەزین کرد.

ئێستا، ئۆنسەیەک زێڕ 32 دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە و بە سێ هەزار و 988 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×