رۆژی هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی كه‌می به‌خۆوه بینی.
ئاوێنه: رۆژی هه‌ینی له كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا نرخی نه‌وت له به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی كه‌مدا جێگیربو، به‌شێوه‌یه‌ك كه یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 64 دۆلار و 77 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 60 دۆلار و 98 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرته‌كان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبوه‌وه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و راپۆرتانه‌ی ره‌تكردنه‌وه كه‌مێك هاته خواره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نرخی نه‌وت له كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا كه‌مێك به‌رزتر له رۆژی پێشتر جێگیربو.