لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە بڵاوە کە بەهۆی کورتهێنانی بودجەوە و کەمی نەختینەوە، بانکی ناوەندی بەهای دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەەوەو هەر ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە بۆ ٥٠٠ هەزار دینار، بانکەکە روونکردنەوە دەدات.
ئاوێنە: بانکی ناوەندی لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئەو کێشەیەوە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هیچ پلانێک لە ئارادا نییە بۆ دابەزینی نرخی دینار و دەڵێت" لەلایەن هیچ سەرچاوەیەکی فەرمییەوە جۆرە پلانێکی لەو شێوەیە دەرنەچووە".
بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەکەیدا ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە دابەزینی بەهای پێشبینیکراوی دینار بۆ ٤ تا ٧هەزار دینار بەرامبەر بە دۆلارێک، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو زانیارییانە نادروستن و لەلایەن هیچ قەوارەیەکی فەرمیی ناو بانکەکەوە دەرنەچووە.
بانکەکە داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتیان کردووە تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و خۆیان بە دوور بگرن بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی، کە مەبەست لێی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی داراییە لە بازاڕدا.
ئەوە لە کاتێکدا باری دارایی عێراق بە دەست کەمی نەختینەو کورتهێنانی بودجەوە دووچاری کێشە بووەو هیچ راگەیاندنێکی فەرمیش لە ئارادا نییە بۆ خستنەڕووی چارەسەر و پلانی حکومەت.