نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی، ئه‌وه‌ش له سایه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست لە ئۆکرانیا.
ئاوێنه: نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 82 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 62 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هه‌روه‌ها نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش 94 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 58 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی نەوت بە رێژەی 3% دابەزیوه، کە کەمترین ئاستی یەک مانگی رابردوە.
دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە واشنتن گوشارەکانی لەسەر ئۆکرانیا و روسیا زیادکردوە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست.