وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی كردەوە، كۆی هەناردەی نەوت لە مانگی ڕابردوودا بریتیبووە لە بڕی ١١٠ ملیۆن و ٩٢٣ هەزار و ٤٧ بەرمیل نەوت، دەشڵێن، داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ڕابردوو حەوت ملیار و ٣٠ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار دۆلار بووە.
ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە بڕی هەناردەی نەوت و داهاتەكەی لە مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، كۆی هەناردەی نەوت لە مانگی ڕابردوودا بریتیبووە لە بڕی ١١٠ ملیۆن و ٩٢٣ هەزار و ٤٧ بەرمیل نەوت.
دەشڵێن، داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی ڕابردوو حەوت ملیار و ٣٠ ملیۆن و ٦٨٩ هەزار دۆلار بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆرینەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بووە، کە بڕەکەی ١٠٤ ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ١٠٦ بەرمیل نەوت بووە.
لە کۆتایدا هاتووە، بڕى پێنج ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٨٦٤ بەرمیل تەوتى هەرێمى کوردستان لەڕێگاى بەندەرى جیهانى تورکیەوە فرۆشراوە، هەروەها بڕی ٢٧٢ هەزار و ٧٧ بەرمیل نەوتیش هەناردە ئوردن کراوە.