نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای یه‌كێتی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی به‌وردی باسمان له میكانیزمه‌كانی گه‌یشتنی هێزه كوردییه‌كان به رێككه‌وتن له‌باره‌ی دیاریكردنی كه‌سێكی شیاو بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كرد.
ئاوێنه: نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدا كۆبوه‌وه.
نوری مالیكی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌وه له په‌یامێكدا وتی، سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌وردی باسمان له میكانیزمه لواوه‌كان كرد بۆ گه‌یشتنی هێزه كوردییه‌كان به رێككه‌وتن له‌باره‌ی دیاریكردنی كه‌سێكی شیاو بۆ پۆسته‌كه كه له‌ڕوی نیشتمانییه‌وه قبوڵكراو بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، گفتوگۆیان لەبارەی دۆسییەی پۆستی سێ سەرۆكایەتییەكە كردوە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردوە سەبارەت بە میکانیزمەکانی ئیدارەدانی ئەم دۆسییەیه بە شێوەیەک کە لەگەڵ دەستوردا بگونجێت و سەقامگیری سیاسی بەدیبهێنێت.