نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 2497 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی کانزا زەردەکە بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەمشێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 768 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 897 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1025،000 هەزار دینار