ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و لە بازاڕەکاندا نرخی 1 دۆلار گەیشتە 138 هەزار و 200 تمەن. بە جۆرێک نرخی 100 دۆلار دەکاتە 13ملیۆن و 820 هەزار تمەن زیاتر کە ئەم گۆڕانکارییە خێرایە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان و دەستپێکی هەفتەی بۆرسە و بازاڕە داراییەکاندا هات، کە تێیدا هاوشێوەی دیناری عێراقی، تمەنی ئێرانیش ڕووی لە دابەزین کردووە.
ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕ، لە ماوەی کەمتر لە 1 هەفتەدا بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە ڕێژەی 0.60% بەرزبووەتەوە. ئامارەکان لەسەر ئاستی مانگانە گۆڕانکارییەکی مەترسیدار نیشان دەدەن؛ تەنیا لە ماوەی مانگی کۆتایی ئەمساڵدا، بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە ڕێژەی 57% بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تمەن لە ماوەیەکی کەمدا ڕێژەیەکی زۆری بەهاکەی لەدەستداوە.
هاوکات لەگەڵ داڕمانی بەهای دراوەکە، ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەکان لە تارانی پایتەخت بەردەوامییان هەیە. توێژی کاسبکاران، بازرگانان و دووکانداران وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەرزبوونەوەی خێرای بەهای دۆلار ڕژاونەتە سەر شەقامەکان. چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دۆخە ناجێگیرەی ناوخۆی ئێران و مانگرتنی بازاڕەکان، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابەزینی زیاتری بەهای تمەن