نرخی زێڕ و زیو ئهمڕۆ دوشەممە بەرزبونەوەیان تۆمارکرد و گەیشتنە بەرزترین ئاستی تۆمارکراو، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران ڕویان لە سەروەت و سامانەکانی پەناگەیەکی پارێزراو کرد، ئەوەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکان زیاتربون، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیادەی بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا کرد لەسەر پرسی گرینلاند.
ئاوێنە: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی 1.6% بەرزبوەوە و گەیشتە 4670 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی لە مێژودا تۆمارکرد کە 4689 دۆلار بو، ههروهها زێڕی ئەمریکی بۆ گەیاندنی مانگی شوبات بە ڕێژەی 1.8% بازدانی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 4677 دۆلار.
هاوكات نرخی یەک ئۆنسە زیو بە ڕێژەی 4.4% بەرزبوەوە و گەیشتە 93.85 دۆلار، دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و 94.08 دۆلار بو.
17ی ئهم مانگه، دۆناڵد ترهمپ بەڵێنیدا شەپۆلێکی گومرگی لەسەر هاوپەیمانە ئەوروپییەکان دابنرێت تا ئەوکاتەی ڕێگە به ئەمریکا دەدهن گرینلاند بکڕێت، ئەوەش ناکۆکی لەسەر ئایندەی دورگەی بەرفراوانی جەمسەری باکوری سەر بە دانیمارک پەرەیسەند.