نرخی نه‌وتی برێنت بۆ سه‌رو 65 دۆلار به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌دوای لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه.
ئاوێنه: دوێنێ هه‌ینی له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 65 دۆلار 88 سه‌نت و هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی ته‌كساس به 61 دۆلار و كه‌متر له سه‌نتێك مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئه‌و نرخه‌ی نه‌وتی برێنت به‌رزترین نرخه له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردودا.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای لێدوانه‌كانی تره‌مپ دێت له‌باره‌ی ئێرانه‌وه. ئه‌و وتی، هێزی ده‌ریاریی زیاتر ده‌نێرن به‌ره‌و ئێران. دوێنێش وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سزایان به‌سه‌ر نۆ كه‌شتی و هه‌شت كۆمپانیادا سه‌پاندوه كه كاریان له گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ئێران‌دا كردوه.