كانزا بە نرخەكان، ئەمڕۆ هەینی دابەزینێكی بەچاویان بەخۆوە بینی و نرخی زێڕ بۆ خوار چوار هەزار و 800 دۆلار دابەزی و تەنها لە ئەمڕۆدا 600 دۆلار لە بەهاكەی دابەزی، هەروەها زیو نزیکەی سێیەکی بەهاکەی لە دەستدا.
ئاوێنە: لە مامەڵەکانی ڕۆژی هەینی نرخی زێڕ هاڕەیكرد بە رێژەی زیاتر لە 12% دابەزی، ئەمەش بەهۆی بەهێزبونی بەهای دۆلار، ئەم دابەزینەش لە ئەنجامی کاریگەرییەکانی دەستنیشانکردنی کاندیدێک بو بە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی (بانکی ناوەندیی ئەمریکا).
بەپێی دواین داتاکانی بازاڕ، تا کاتژمێر 21:32 بە کاتی ریاز، نرخی زێڕ لە مامەڵە دەستبەجێیەکاندا بە ڕێژەی 12% دابەزیوە و گەیشتوەتە 4,726.37 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، هەروەها تەنها لە ئەمڕۆدا 601 دۆلار لە بەهاكەی دابەزی.
جگە لە زێڕ، زیویش دابەزینی بەچاوی بەخۆی بینی و ئەمڕۆ گەیشتە 77.57 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە نرخەكە گەیشتە لوتکە كە 121.64 دۆلاری تۆمار کردبو.
دوێنێ پێنجشەممە زێڕ بەرزترین ئاستی مێژویی خۆی تۆمارکرد کە 5 هەزار و 594 دۆلار بو. سەرەڕای دابەزینەکەی ئەمڕۆ، بەڵام زێڕ هێشتا بە ڕێژەی زیاتر لە 18% قازانجی لەم مانگەدا پاراستوە و بۆ شەشەم مانگی لە سەریەکە بەردەوامە لە بەرزبونەوە.