نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا دابه‌زی، چونكه وه‌به‌رهێنه‌ران به وریاییه‌وه مانه‌وه له‌به‌رده‌م زانیارییه سه‌ره‌كییه ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هه‌لیكار و هه‌ڵاوسان كه ده‌توانن ئاماژه‌یه‌ك بده‌ن سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وی ڕێژه‌ی سودی بانكی فیدراڵی.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی زێڕی سپۆت به ڕێژه‌ی 0.7% دابه‌زی و گه‌یشته 5029.49 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دوشه‌ممه زیاتر له 2% به‌رزبوه‌وه، به‌هۆی لاوازبونی دۆلاره‌وه، كه نزمترین ئاستی له ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كدا تۆماركرد، هه‌روه‌ها ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكی به ڕێژه‌ی 0.5% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 5052.0 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
له كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه‌شدا، نرخی یه‌ك ئۆنسه نرخی زیوی سپۆت به‌ڕێژه‌ی 2.1% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 81.64 دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی پێشودا نزیكه‌ی 7% به‌رزبوه‌ته‌وه، له كاتێكدا پلاتینۆم به‌ڕێژه‌ی 2.1% دابه‌زیوه بۆ 2084.09 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، پالادیۆمیش به‌ڕێژه‌ی 1.7% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 1710.75 دۆلار.
وه‌به‌رهێنه‌ران چاوه‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه ئابورییه‌كانی ئه‌مریكان له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له‌وانه فرۆشتنی تاكه‌كه‌سی بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/1)، پێوه‌ره‌كانی نرخی به‌كاربه‌ر بۆ مانگی یه‌ك و ڕاپۆرتی موچه‌ی ناكێڵگه‌یی، له كاتێكدا چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ لانیكه‌م دو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سودی ئه‌مریكا له ماوه‌ی ساڵی 2026 گه‌شه ده‌كه‌ن.