پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی داده‌به‌زێت و ئه‌وه‌ی ئێستاش كه له بازاڕه‌كان هه‌یه گوزارشت له نرخی فه‌رمی ناكات و به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی ژماره‌یه‌ك له بازرگانانه له سیستمی نوێی گومرگی.
ئاوێنە: عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمی راگه‌یاندنی سیستمی ئی_پسوڵه له هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه جێگیره و رۆژانه بڕی پێویستی دۆلاریش ده‌خرێـته‌ڕو، ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتوه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێك بازرگان نایانه‌وێت رێكاره‌كانی هاورده‌كردن جێبه‌جێبكه‌ن بۆیه به‌مه‌به‌ستی كڕینی دۆلار رو له‌بازاڕی ره‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌پێی كاتیش ئه‌وان به‌شدارده‌بن له سیستمی نوێ و پاره به نرخی فه‌رمی وه‌رده‌گرن.
وتیشی، "بابه‌تی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، له ئاستێكی سه‌قامگیردایه، بانكی ناوه‌ندی یه‌ده‌گی زۆر باشی له زێڕ و دراوی بیانی هه‌یه ، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای بازاڕیش په‌یوه‌سته به گۆڕانكاریه‌كانی سیستمی گومرگیه‌وه".
عه‌لی عه‌لاق باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌مو مامه‌ڵه بازرگانیه‌كان پێویسته له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمی و یاساییدا بن، ئێمه دو بازاڕمان نیه، به‌ڵكو ته‌نها بازاڕی فه‌رمی و بازاڕی ره‌شمان هه‌یه، بازرگانان ئێستا بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌های دۆلار، رو له بازاڕی ره‌ش ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، دۆلار به‌نرخی فه‌رمی وه‌رده‌گرن، ئێمه چاودێری پرۆسه‌ی بازڕگانی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه‌سانی شایسته دۆلار وه‌ربگرن، داواش له بازرگانان ده‌كه‌ین رێكاری فه‌رمی بگرنه‌به‌ر.
له‌ئێستادا به‌های 100 دۆلار به‌نرخی فه‌رمی به‌رامبه‌ره به 132 هه‌زار دینار، به‌ڵام له بازاڕه‌كان به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 150 هه‌زار و به‌رده‌وامیش به‌هاكه‌ی له به‌رزی و نزمیدایه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا به‌هاكه‌ی بۆ 157 هه‌زار دینار به‌رزبۆوه.