ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ سه‌رو 72 دۆلار به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌دوای هۆشدارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه رایگه‌یاند، ئێران پێویسته له‌ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتودا بگاته رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر نا شتی زۆر خراپ روده‌دات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆه‌وه بینی به‌شێوه‌یه‌ك كه له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 72 دۆلار و 2 سه‌نت و هه‌روه‌ها یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 67 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت پاش ئه‌وه هات كه دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری دا كه پێویسته ئێران له‌ماوه‌ی 10 رۆژی ئاینده‌دا بگاته رێككه‌وتن ئه‌گه‌ر نا شتی زۆر خراپ روده‌دات.