درەختی ژەھراوی
  2026-02-26       755       
ولیەم بلەیک

ئامادەکردن‌و وەرگێڕانی: ئاراز مەحمود قەرەداغی


ولیەم بلەیک، شاعیری بەریتانی بەناو بانگ لەساڵی ١٧٥٧ لە دایک بوە . لەساڵی ١٧٨٢ ئافرەتێکی  نەخوێندەوار دەھێنێت و ھەر خۆیشی فێری خوێندن و نوسینی دەکات. زۆربەی ژیانی بە ھەژاری و نەناسراوی بەسەر دەبات .قۆناغی ناوبانگی ئەم شاعیرە دوای مردنی دەستی پێکرد .زۆرجار وەک شێت یان کەسێکی دووور لە واقیع دەھاتە بەرچاوی خەڵک . ئەم شاعیرە ساڵی ١٨٢٧ ژیانی دونیا بەجێ دێڵێ و کۆمەڵێک بەرھەم لە دوای خۆی بەجێدێڵێ .یەکێکلە بەرھەمەکانی ئەم شاعیرە کە ئێستا لەناوەندە ئەکادیمیەکاندا دەخوێندرێت ھۆنراوەی درەختی ژەھراویە . ئەم ھۆنراوە شیکاریەکی دەرونیە بۆ توڕەیی . بەڵام ئەو توڕەییەی کە لە ناخی مرۆڤەکاندا پەنگ دەخواتەوە ھەرگیز دەرینابڕێ . سەرەتای ھۆنراوەکە وێنایەکی شیعری ساکار و بێ پێچ و پەنا پیشان دەدات . لەسەرەتادا توڕەبوون و زویر بوونەکەی لە دۆستە ، بەڵام لەبەر ئەوەی دۆستە لەتەنھا دوو نێوە دێڕدا کۆتایی بە تووڕە بوونەکە دێت و کۆتاییەکی ئاسایی ھەیە . کۆتایی ھێنانەکەش بەوە دێت کە گلەیی دڵی خۆی لە دۆستەکەی دەکات و پیی دەڵێ کە لێی تووڕەیە . 

بەڵام لە دوای ئەو دوو نیوە دێڕە وێنایەکی شیعری دیکە دروست دەبێت ، ئەمجارەیان توڕەبوونەکەی لە نەیارو دوژمنێکێتی . لەبەر ئەوە وەک یەکەم توڕەبوونی باسی ناکات و لە دڵێ خۆیدا دەیھێڵیتەوە . ھێشتنەوەی ڕق و توڕەبوونەکەش ھۆکارە بۆ ئەوەی لە سنگیدا گەشە بکات و بکەوێتە پلاندانان بۆ دوژمنەکەی . لێرەدا شاعیر توڕەبونەکەی وێنا دەکات وەک درەختێک . بەڵام چ جۆرە درەختێک ،درەختێکی ژەھراوی و کوشندە . ھەروەھا کۆمەڵێک ھۆکار بەکار دەھێنێ بۆ خزمەتکردن و گەورەکردنی ئەم درەختی ڕقە .
ئەو ئامرازانەی شاعیر بەکاریان دێنێت بۆ گەورەکردنی درەختەکە ئەمانەی خوارەوەن و ھەریەکەشیان ڕۆڵێکیان ھەیە کە وەک پێداویستیەکانی درەختێکی سروشتی و ئاسایین .

🔹بە ترس و فرمێسک  ئاوی دەدات ، واتا ترس و دڵەڕاوکێ و فرمێسکی خۆی  دەکاتە ئاوێک و دەیکاتە بن درەختەکە .


🔹لەبری تیشکی خۆر زەردەخەنەی درۆینەو نیفاق و فێڵ و تەڵەکە لەبەرامبەر نەیارەکەیدا لەبری خۆر بەکار دێنێ بۆ گەشەکردنی .


پاشان درەختەکە گەورە دەبێت و سێوێک دەگریت ، سێوێکی سورو جوان .بەشێوەیەک جوانی وسوری ئەم سێوە وا لەنەیارەکەی دەکات تەماحی تێبکات و شەوێک خۆی بخزێنێتە ناو باخەکەی . نەیار بێخەبەر لەوەی ئەم سێوە بەشێوەیەکی سروشتی پەروەردە نەکراوەو سەرەنجام سێوێکی ژەھراوی ھاتۆتە بەرھەم . نەیارەکەی سێوەکە دەخوات و پێی ژەھرخوارد دەبێت . پاشان شاعر دەڵێ :
کە ئەو رۆژە ھەڵھات و بینیم نەیارەکەم ژەھری سێوەکە کوشتویەتی دڵخۆشی کردم . 
شاعر لێرەدا دەیەوێ کاریگەری رق و کینە بخاتە بەرچاوی خەڵک ، گرنگی زوو ئاشتبونەوە و داوای لێبوردن وێنا دەکات . ھەروەھا باسی دەرەنجامی پێچەوانەش دەکات کە ھەمیشە دوو قوربانی لێدەکەوێتەوە . یەکێکیان ئەوەیە دەبێتە تەڵەی رقەکەوە، ئەویتریان لەڕوی ئەخلاقیەوە ئەو کەسەیە کە ئەم ھەمووفێڵ و فڕە دەکات و دەچێتە ناو بازنەیەکی شەیتانی لەپێناوی تۆڵەدا .
بەندە ئەم شیعرەم ھەر بەشیعر وەرگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی کوردی ، سەرەتا دەقە ئینگلیزیەکە دادەنێم و پاشان وەرگێڕدراوەکە
A Poison Tree
By William Blake
I was angry with my friend;
I told my wrath, my wrath did end.
I was angry with my foe:
I told it not, my wrath did grow.

And I waterd it in fears,
Night & morning with my tears:
And I sunned it with smiles,
And with soft deceitful wiles.

And it grew both day and night.
Till it bore an apple bright.
And my foe beheld it shine,
And he knew that it was mine.

And into my garden stole,
When the night had veild the pole;
In the morning glad I see;
My foe outstretched beneath the tree.

شیعرەکە بە زمانی کوری

درەختی ژەھراوی

تووڕە بووم لە دۆستێکم
پێم ڕاگەیاند بە پۆستێکم
دڵم ھچی تیادا نەما
دیسان کەوتینەوە سەما
لە نەیارێکم تووڕە بووم
تووڕە بونێک تیا نوقم بووم
نە پێم ووت ونە پێی زانی
گەشەی دەکرد بە پەنھانی
ترس ولەرزم بۆ کردە ئاو
زەردەخەنەی درۆینەم بۆ کردە تاو
پەینی فێڵم کردە بنی
گەشەی دەکرد بە ھێمنی
ھەتا ڕۆژێک سێوێکی
گرت جا چ سێوێ ! 
تا بڵێی گەش تاسووق لە لای
ھەموو لێوێ ! 
کە نەیارم ئەم سێوەی دی
وەکو دێوێ
کەشەوداھات خۆی خزاندە
ناوباخەکەم
سێوی خواردو بوە
نێچیری داخەکەم

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×