ئهمڕۆ یهكشهممه ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکەمان تێپەراند کە لە بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ پێکهاتبوو و زۆرترین رێژەی بارانیش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە لە سەنتەر 55 ملم و زۆرترین لە زاوێتە تۆمار کراوە كه 90 ملمه.
ئاوێنە: وتیشی، لە کاتەکانی ئێستا (نیوهڕۆ)وه کاریگەریی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر دەبێت، بەتایبەتر لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆوە تا بەرەبەیانی سبەی دووشەمە 16/3/2026 لەسەرجەم ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و کەرکووک و دهۆک و ناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و سۆران و زاخۆ وە پارێزگاکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی عێراق ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزە و بارانی بەخوڕ دەبێت و لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو لە زۆرێکی شوێنەکاندا لە هەندێ شوێنیشدا تەرزەیەکی زۆر دەبارێت کە تا ئەو رادەی ناوچەکان سپیپۆش دەکات، ئەم ناجێگیریە لە کەشوهەوای ناوچەکەدا لە کاتەکانی بەیانی سبەی دووشەممەوە بەرەو لاوازبوون دەچێت و کەش لە زۆربەی ناوچەکان جێگیر دەبێتەوە، بەڵام لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و راپەڕین و پارێزگای هەولێر تا کاتەکانی ئێوارە ناجێگیریەکە بەلاوازی بەردەوامی دەبێت و ئەگەر هەیە لە هەندێ شوێندا هەورەبرووسکە و تاوەبارانی کورت خایهن چالاک ببێتەوە و پاشان لە شەودا کۆتایی پێدێت.
ڕاشیگهیاند، لە رۆژی هەینیەوە 20/3/2026 کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان جارێکی دیکە شەپۆلێکی بەخوڕی باران و تەرزە و هەورەبرووسکە لەسەر ناوچەکانمان دەست پێدەکاتەوە و تا کۆتایی مانگ کاریگەریەکانی ئەم شەپۆلە لەسەر وڵاتانی ناوچەکە بەردەوامی دەبێت.