شاره‌زایه‌كی ئابوریی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان سێ مه‌رجی بۆ به‌غدا داناون بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه به‌غدا موچه نه‌دراوه‌كانی ساڵی رابردوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات.
ئاوێنه: نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای ئابوریی عێراقی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له نوسینێكدا له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان سێ مه‌رجی بۆ به‌غدا داناون بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی هێڵی بۆریی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.
به‌قسه‌ی ئه‌و شاره‌زایه مه‌رجه‌كانی هه‌رێم ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: به‌غدا موچه نه‌دراوه‌كانی ساڵی رابردوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدات.
دوه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردن به سیستمی ئه‌سیكۆدا له هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: دابینكردنی دۆلار به نرخی ره‌سمی بۆ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌بیل مه‌رسومی جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه به‌بێ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مه‌رجانه هه‌رێمی كوردستان رێگه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك نادات.
پێشتر ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه وتی "نەوت لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەر دەڕۆیشت، بەڵام هەرێم ئێستا وەستاندویەتی."
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كه رۆژی 12ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ شاندێكی فراكسیۆنی هه‌ڵوێست سه‌ردانی سودانیان كردبو، به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "سودانی وتی هەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ ئێمە نەوتەکەیان راگرتوە. سودانی نیگەرانییەکانی بەرامبەر بە هەرێم سنوری تێپەڕاندوه."
هەر لەوبارەیەوە ناوبراو وتیشی "خۆی لەبنەڕەتدا سودانی لەگەڵ هەرێم پەیوەندی زۆر باشبو، بەڵام ئێستا پەیوەندییان بەرەو ئاقارێکی زۆر خراپ رۆشتوە".
لەبارەی ئەوەی ئایا تاچەند هەرێم ئەو هەلە دەقۆزێتەوە کە ناوچەکە بە ئاڵۆزیدا تێدەپەڕێت؟ ئەو وتی "هەرێم بەم جۆرە هەڵسوکەوتە پێگەی خۆی لە عێراق بەرز ناکاتەوە، لێرەدا هەرێم بیانوی بە عێراق گرتوە کە دەڵێت؛ دەبێت سیستمی (ئەسیکۆدا)م بۆ لابدەیت لەگەڵ کۆمەڵێک مەرجی کورتهێنان، دەڵێت ئەو مەرجانەم بۆ جێبەجێ نەکەیت نەوت بەرنادەینەوە. هەربۆیە عێراق ئێستا لەو پێگەدا نییە کە هەرێم بەو جۆرە فشاری لێدەکات".