عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست پێی وایه رازی نه‌بونی هه‌رێم كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهان، "نەیار بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات." ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر به‌دیلتان هه‌یه بۆ خه‌ڵك با له‌گه‌ڵ عێراق تێكی بده‌ین.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له‌باره‌ی كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له نوسینێكدا له‌ژێر ناوی "ئەگەر بەدیلێکتان هەیە بۆ خەڵک، با لەگەڵ عێراق تێکی بده‌ین"، وتویه‌تی"عێراق داوا دەکات هەرێم ڕێگای پێبدات ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگای بۆری هەرێم هەناردە بکات، کرێی بۆری کار‌و ڕوسنەفتیش بدات."
وتوشیه‌تی "هەرێم ڕازی نییەو مەرجی هەیە، 200 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمیش ڕاگیراوە، دەڵێن: لەبەر مەترسی ئەم شەڕە کۆمپانیاکان وەستاون."
به‌قسه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح "هۆکاری سەرەکی ڕازی نەبونی هەرێم بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک لە ڕێگای بۆری نەوتی هەرێم، پەیوەستە بە ناکۆکی لەسەر سیستمی گومرگی ئەسیکۆدا، هەرێم ئەو سیستمە ڕەتدەکاتەوه."
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست داوای له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم كردوه "ئەم کارتی بۆریە نەسوتێنن" و وتویه‌تی"گەروی هورمز ڕەنگە نەگاتە مانگێکی دیکە بکرێتەوە، عێراق پێویستی بە بۆری هەرێمی کوردستان نامێنێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئەم بڕیارە نەیار بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات."
ئه‌و وتوشیه‌تی "ئەگەر پلانی جێگرەوە هەیە بۆ موچەو ژیانی خەڵک، زۆر باشە، بەڵام ئەگەر بێ پلان دەڵێن: ناهێڵین نەوت بڕوات و عێراق چی دەکات با بیکات، هەڵەیەکی سیاسی گەورەیەو خەڵکی کوردستان باجەکەی دەدات."