محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێی وایه ئه‌مریكاو ئیسرائیل به شه‌ڕی دژبه ئێران، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كردوه‌و ئێران به‌وان ناڕوخێت. ده‌شڵێت، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێم بۆ لێدانن له پێگه‌كانی ئه‌مریكا. داواش ده‌كات هه‌رێم رێگه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق نه‌دات و كه‌ركوكیش له عێراق وه‌ربگرێته‌وه كه ئێستا باشترین ده‌فه‌رته بۆ ئه‌و كاره.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، پێی وانییه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكات و وتیشی"هەرچەندە ئێستا لێرە و لێوەر تەقینه‌وه‌و ئه‌و شتانه هه‌یه، بەڵام ئەو موشه‌ك و درۆنانه‌ی ئه‌ینێرن بۆ هه‌رێم زۆربەی زۆری عێراقه."
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود پێشی وایه ئه‌مریكاو ئیسرائیل به شه‌ڕ له‌دژی ئێران "خۆیان توشی هەڵەیەکی گەورە" كرد‌و وتیشی "وایانزانی ئێرانیش ڤه‌نزوێلاو شوێنه‌كانی تره، ئێران وڵاتێكی به‌هێزه ئێران قاڵبوی شەڕی هه‌شت ساڵه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق. ئێران حەوت دامه‌زراوه‌ی گەورەی تێدایە. واته وەكو حوسنی موبارەك و ئەسەد و بنعەلی نییە، ئه‌وانه هه‌ڵه‌یان كرد، ئێران به‌وان ناڕوخێت. ئێران له ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه‌دا براوه ده‌بێت."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌یامی بۆ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چییه، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وتی "من پێم وایە ئەبێت پشت نە بە ئەمریکا ببه‌ستن، نە بە کەسی تر." وتیشی"ئەمریکا هەمیشە خه‌نجەری ژەهراوی لە پشتی کورد داوە. بۆیە پێم وایە ئەبێت باوەڕ بە ئەمریکا نەکەن و باوەڕ بە خۆیان بکەن و خۆیان عەقڵیان چۆن بڕی، بەو شێوەیە کار بکەن."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "من پێم وایە کورد بێدەسه‌ڵاتە بەرامبەر بە عێراق. ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته ئێمە کەركوك لە دەستی ئەوانە وەربگرینەوە. "
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان خوازیاره له‌و شه‌ڕه‌دا كورد بێ لایه‌ن بێت وه‌ك چۆن تا ئێستا بێلایه‌ن بوه، چونكه به بڕوای ئه‌و "ئەو شەڕە شەڕی کورد نییەو کورد ناشتوانێت یاری بکات لە نێوان ئەو دەوڵەتە گەورانه‌دا. پێویستە کورد خۆی بپارێزێت لەو شەڕە."
وتیشی، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێم بۆ لێدانن له پێگه‌كانی ئه‌مریكا.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدایه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان رێگه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق نه‌دات و "كه‌ركوكیشیان لێ وه‌ربگرێته‌وه."