په‌یامێك له‌ مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌غداو هه‌ولێر
  2026-03-16       590       

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی داوا له‌ هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌و بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و رێگه‌ش له‌و خه‌ڵكه‌ هه‌لپه‌رستانه‌ بگیرێت كه‌ به‌ نیازن قه‌یران و كێشه‌كان قوڵتر بكه‌نه‌وه‌.

ئاوێنه‌: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له‌ په‌یامێكدا وتی، "لەو کاتەیدا کە شەڕو ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندوه‌."

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قوڵتر بکەنەوە."

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.

داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.

مه‌سعود بارزانی

16ی ئاداری 2026

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×