پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بكوژی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا به سوتێندراوی درۆزرایه‌وه، له دیاله ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ دوشەممە، دوای ئەوەی لە گەڕەکی (ئاری - شۆڕش) لە شاری هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە مامۆستایەکی زانکۆ بەناوی (دکتۆر دلێر ساڵح) کە سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر بو لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین، کوژراوە و تەرمەکەی و ماڵەکەشی سوتێنراوە.
وتوشیه‌تی، بۆیە هەر زو توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین بەناوی (ز. ع. ح. ع) خەڵکی دیالە لەدایکبوی (2005).
پۆلیس هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بە گوێرەی بەدواداچونەکانمان تۆمەتبار دوای کوشتنی (دکتۆر دلێر) ئۆتۆمبێلەکەشی بردوەو کاتژمێر (12:39) خولەک هەولێری جێهێشتوە.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ بەتایبەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک و دیالە، کاتژمێر (5:30) خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبار لە بازگەی (خان بەنی سەعد) لە دیالە بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەوە دەستگیرکرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، دواتریش هەماهەنگی کرا بۆ ئەوەی تۆمەتباری بکوژ بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی دادگا بکرێت.