رێکخراوی سی پی تی: تائێستا 307 هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان
  2026-03-17       137       

لە  28ی شوباتەوە تائێستا 307 هێرشكراوەتە سەر هەرێمی كوردستان و بەهۆیانەوە هەشت كەس شەهیدبوون و 51 كەسی تریش برینداربوون.

ئاوێنە: تیمی كوردستانی رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی، ئامارێكی لەبارەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، هەرچەندە لە هەفتەی رابردوودا ژمارەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان كەمیكردووە، بەڵام ژمارەی شەهید و بریندار زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، بە پێی ئامارەكان لە 28ی شوباتەوە تائێستا 307 هێرشكراوەتە سەر هەرێم و بەهۆیانەوە هەشت كەس شەهیدبوون و 51 كەسی دیکەش برینداربوون.

روونیکردووەتەوە، لە هەفتەی رابردوودا 39 جار كونسوڵخانە و بنكە سەربازییەكان لە هەرێمی كوردستان كراونەتە ئامانج، 43 جاریش بنكە و بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆردومانكراون و 21 خانوو و شوێنی هاووڵاتیانیش زیانیان بەركەوتووە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×