پژاک: گەلی کورد لە پێشەنگی تێکۆشانی دیموکراسییە و ئێران ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چەوسانەوە
  2026-03-17       226       

پژاک هاتنی نەورۆز پیرۆز دەکات و ڕایدەگەیەنێت، نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادیی تەواوی گەلانی ئێرانە و گەلی کورد لەپێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسییە و ئەم نەورۆزە، نەورۆزی دیاریکردنی چارەنووسی “ژیانی ئازادی کوردان و گەلانە، دەشڵێت: ئافرێنەری هێزی ئازادیی جەماوەری بە تەواوی هەست، هێز و توانا بۆ سەرهەڵدانێکە، کە چارەنووسی نەتەوەکان بۆ چەندین سەدە دیاریدەکات.

ئاوێنە: پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەبۆنەی هاتنی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە، پارتەکەمان پێشەکی جەژنی نەورۆز لە تەواوی گەلەکەمان و گەلانی ستەملێکراوی جیهان پیرۆزدەکات، بە تایبەتی ئەو گەلانەی کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئازادی و ڕزگاربوون لە زنجیری ستەم تێدەکۆشن، بە ڕێزگرتن لە یاد و یادەوەریی هەموو شەهیدانی ڕێی ئازادیی لە سەروبەندی هاتنی نەورۆزدا، ئەم جەژنە بە “جەژنی ئازادی و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک” دەزانین و پابەندین بە تێکۆشانی ئازادیخوازانەی گەلەکەمانەوە.

پژاک دەشڵێت: نەورۆزی ئەمساڵ نەورۆزی ئازادیی تەواوی گەلانی ئێرانە و گەلی کورد لەم ڕێیەدا لە پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادیی و دیموکراسییە، نەورۆز هاوکاتە لەگەڵ گەورەترین شۆڕش و گۆڕانکاریی هاوچەرخ لە ئێران، ئەم نەورۆزە، نەورۆزی دیاریکردنی چارەنووسی “ژیانی ئازادی کوردان و گەلانە”.

پارتى ژیانی ئازاد جەختیش دەکاتەوە نەورۆزی ئەمجارە زیاتر لەوەی کە نەورۆزێک بێت بۆ شادی و هەڵپەڕکێ بە شێوەیەکی ڕەها، بەڵکو نەورۆزی تێکۆشانە؛ لە کاتێکدا کە هەموو گەلان لە سەرانسەری ئێران لەناو جەنگێکی جیهانی و ناوچەییدان، ئەم نەورۆزە، ئافرێنەری هێزی ئازادیی جەماوەری بە تەواوی هەست، هێز و توانا بۆ سەرهەڵدانێکە، کە چارەنووسی نەتەوەکان بۆ چەندین سەدە دیاریدەکات.

 دەرفەتە هەنووکەییەکاندا بە پشتبەستن بە ئیرادەی جەماوەری بگەیەنێتە ترۆپک. تەڤگەری ئازادییمان و گەلەکەمان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵ گەلانی ئێراندا ئامادەی هێنانەدیی ئەم شۆڕش و گۆڕانکارییە مێژووییەن. ئەگەر خودی گەل و نەتەوەکان لەم گۆڕانکارییە گەورەیەدا لە ئێرانی ئێستادا دەستوەردان نەکەن، سیستەمەکانی دەسەڵات دووبارە چارەنووسیان بۆ دیاری دەکەن و ئەم دەرفەتە بە تەواوی بە فیڕۆدەدەن. هەر بۆیە ڕۆڵی گەلی ئێران لە “نەورۆزی ئازادی”ـی ئەمساڵدا، ڕۆڵێکی مێژوویی و چارەنووسسازە. پێویستە هێزی سەرەکیی ئەم شۆڕشە ژنان بن و ئەوان ئاڵای پێشەنگایەتیی تێکۆشان هەڵبگرن. ئازادیی ژنان، کۆمەڵگە و ژینگە، نەورۆزی ئەمساڵ دەکەنە ناوازەترین و مێژووییترین نەورۆز. ئێمە لە لێواری شۆڕشێکداین کە تێیدا ژنان پایەی سەرەکیی دیاریکردنی داهاتووی ئازادی ئەم شۆڕشەن.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی شکۆمەندی نەورۆز و جەژنی ئازادیی ژنان لە گەلەکەمان و تەواوی گەلانی ستەملێکراو، بنەماڵەی شەهیدان، ڕێبەر ئاپۆ و هێزی فیدایی گەریلا، هەمووان بۆ گۆڕەپانە پڕ لە جۆش و خرۆشەکانی نەورۆز بانگهێشت دەکات. لەم قۆناغە بەرهەمدارەی تێکۆشانی گەلەکەماندا، یەکدڵی و یەکدەنگی و دوورکەوتنەوە لە هەڵوێستی گرووپگەرایانە، زیاتر لەگەڵ ڕوحی گشتگیری نەورۆزدا دەگونجێت. یەکێتیی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی، مەرجی هاتنەناو گۆڕەپانی تێکۆشان و پێوەری سەرەکیی ئازادبوونە لە زنجیری ستەمی سەدساڵە. فەلسەفەی ئێمە هێشتا ژن، ژیان، ئازادییە و لەسەر ئەم ڕێچکەیەیە کە ئازادی گەلی کورد، ڕێبەر ئاپۆ، گەلانی ستەملێکراو و ئازادیی ژنانی بە تەواوی پێکەوە بەستووەتەوە. گۆڕەپانەکانی نەورۆزی ئەمساڵ، گۆڕەپانی خوڵقاندنی ئیرادە بۆ ڕزگاربوونی هەمیشەیی لە ستەم، ئاسمیلەکردن، قڕکردن، جەنگ و وێرانکارییە. ڕێگەی ئازادی گەڕانەوەی نییە و ئێران هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی چەوساوەی پێشوو.

هەموو ڕۆژێکتان نەورۆز، نەورۆزتان پیرۆز!”.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×