شارەزایەکی سەربازی هۆشداری بە هەرێم دەدات کە شەڕی ئێران مەترسی زۆر هەیە بۆ ناوچەکە و دەشڵێت "وا پێویستە کورد خۆی بۆ ئەوە ئامادە بکات کە سەرەنجام لەم شەڕەوە دەگلێت".
ئاوێنە: لیوا محەمەد سابر هەمەوەندی، شارەزای سەربازی لەبارەی مەترسی شەڕی ئێران لەسەر هەرێم لە لێدوانێکدا بەئاوێنەی راگەیاند "ئەم شەڕە مەترسی هەیە لەسەر هەموو ناوچەکە، ئەمریکا دەمێكە دەیەوێت ئەو گۆڕانکارییە بکات، بەڵام یەکێتی سۆڤیەت نەیدەهێشت و لەلایەکی دیکەوە چین و روسیاش هەبوو؛ ئێرانیش کە ناوچەیەکی تەواو ستراتیژییە و دڵی جیهانە، بۆیە هەر وڵاتێک ئەم ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات واتە کۆنترۆڵی هەموو دونیای کردووە".
سەبارەت بە وادەی شەڕەکە لەناوچەکە، هەمەوەندی ئاشکرایکرد "چون ئەو ناوچەیە شوێنێکی بەپیتە و گرنگە هەربۆیە ئەمریکا تەماحی لێداوە، بەمەش ئەم شەڕە بەردەوام دەبێت تاوەکو یەکلایی دەبێتەوە".
دەربارەی کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێم، ئەو رونیکردەوە "کاریگەرییەکی زۆر زۆری هەیە لەسەر کوردستان و ناوچەکە بەتایبەتی، چونکە کوردستان زۆر نزیکە لەشەڕەکەوە، ئەمریکاش زۆر بەباشی دەزانێت بنکە و بارەگای خۆی هەبێت لەکوردستان تاوەکو لەنزیکەوە چاودێری ئێران و ناوچەکە بکات".
کوردستان زیاتر نزیکە لەئەمریکاوە هەربۆیە پەناگەی خۆشی داناوە. کوردستان لە پاشەڕۆشدا بەشێک دەبێت لەو شەڕەیە، بەڵام کورد بەداخەوە خۆی بۆ ئامادە نەکردووە، هەروەها بەداخەوە تاوەکو ئێستاش لەوە تێنەگەیشتووە ئەو شەڕەیە چەند مەترسی بۆی هەیە". لیوا محەمەد هەمەوەندی وای وت