په‌رله‌مانی عێراق هه‌شت خاڵی له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق پابه‌ندكراوه به دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دۆزینەوەی ڕێگەو دەروازە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق، ئەوەش بۆ ڕێگری‌کردن لە خراپ بونی دۆخی ئابوری.
د. بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دەرئەنجامی کۆبونەوەی شەوی ڕابردوی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ركردنی هه‌شت خاڵ بو په‌یوه‌ست به موچه و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كه تیایدا هاتوه، حکومەتی فیدراڵی پابه‌ندكراوه به دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌شت خاڵی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا پهسهندراوه.
یەکەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی موچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
دوەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دۆزینەوەی ڕێگەو دەروازە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق، ئەوەش بۆ ڕێگری‌کردن لە خراپ بونی دۆخی ئابوری. بەتایبەت لەم بارودۆخە ئەمنییەی ئێستادا، کە کاریگەری لەسەر بژیوی خەڵک و موچەی فەرمانبەرانی هەمو پارێزگاکانی عێراق دروست ئەکات.
سێیەم: په‌رله‌مانی عێراق ئامادەیە بۆ دەنگدان لەسەر هەر بڕیارێک کە یارمەتی حکومەت بدات بۆ بەدیهێنانی ئەوەی لە خاڵی دوەم هاتوە.
چوارەم:- حکومەتی فیدراڵ پێویستە کە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی خۆی بسەپێنێت لە هەمو سەرچاوەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردندا.
پێنجەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئاسیکودا (ASYCUDA) لە هەمو پارێزگاکانی عێراق، بەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە.
شەشەم: گرنگە لەناو بەرنامەی کاری حکومەتی داهاتودا، یاسای نەوت و غاز لە ماوەیەکی دیاریکراودا دابنرێت و بنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.
حەوتەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵی بە دابینکردنی سوتەمەنی بۆ کارگە حکومییەکان و کەرتی تایبەت بۆ ڕێگری‌کردن لە کۆبونەوەی پاشەکەوتی نەوت لە پاڵاوگەکاندا، و دڵنیابون لە بەردەوامی کاری پاڵاوگەکان، و ڕێگری‌کردن لەو کەمییەی لەبەرهەمە نەوتیەکاندا ڕودەدات.
هەشتەم: پابەندکردنی حکومەتی فیدراڵ بە چاکسازی هێڵی عێراقی کە لە کەرکوکەوە بۆ ڕۆژاوای موسڵ - زومار - پێشخاپور دەڕوات بە ئاڕاستەی بەندەری جیهان.